بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە سبەی یەكشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنی یەكەم سەبارەت بە سكاڵایەكی سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و سكاڵایەكی دیكەی چوار پەرلەمانتاری هەمان فراكسیۆن کۆ ببێتەوە کە سكاڵاكان و پەیوەستن بە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم.
هەردوو سكاڵاکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان تۆمار كراون.
بەپێی خشتەی كاری دادگای فیدراڵی، بابەتی دۆسیەكە تانەدانە لە دەستوری بوونی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٤ی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و هەڵوەشاندنەوەیەتی، بەو پێیەی پێچەوانەی دەستوورە.
Your Comment