بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەعبان بە ئاژانسی «المعلومە»ی ڕاگەیاند پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە دژی سیاسەتی پەرەسەندنی گرژی و ململانێی نێوان گەلی عێراق بووە و جەختی کردەوە: "ئەوەی لەم دواییانەدا لە وڵات ڕوویدا، نابێت بەهیچ شێوەیەک دووبارە بێتەوە".
دڵشاد شەعبان دەشڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستاش پابەندە بە دەستپێشخەرییەكەی بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستای عێراق تێیکەوتووە و بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ کردن لەگەڵ هێزە سیاسییە جیاجیاكان سەبارەت بە دەرچوون لەم قەیرانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: گرنگترین شت لە ئێستادا ئەوەیە کە ئێمە قۆناغی شەڕی ناوخۆ و ململانێی نێوان گەلی عێراقمان تێپەڕاندووە، پێویستە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر گفتوگۆ بکەین.
Your Comment