بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن عەزاری، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانى عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "موقتەدا سەدر" مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند تاوەکوو وەستانی توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک.
عەزاری جەختی کردەوە کە سەدر پێیوایە کە لابردنی گەندەڵکاران پاساو نییە بۆ بەکارهێنانی چەک.
شایانی باسە ڕۆژی چوار دووشەممە موقتەدا سەدر وازهێنانى خۆی لە کاری سیاسی بەشێوەیەکى هەمیشەیی راگەیاند، دوای ئەو هەڵویستەش خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکرد و لایەنگرانى سەدر چوونە ناو ناوچەی سەوز.
Your Comment