موقته‌دا سه‌در وازهێنانی لە هەموو چالاکییە سیاسییەکان راگه‌یاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی ره‌وتی سه‌در داده‌خات و ده‌ستوه‌ردان له‌ هیچ بابه‌تێکی سیاسی ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویکرده‌وه‌: "دەستبەرداربوونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم، به‌ڵام سەرەڕای ئه‌وه‌ش نەجەف هەردەم وەک مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە".

سه‌در له‌ په‌یامه‌که‌یدا داوای کردووە دامه‌زراوه‌کانی سه‌ر به‌ ره‌وته‌که‌ی دابخرێن، راسته‌وخۆ دوای په‌یامه‌که‌شی هه‌ژماری تایبه‌تی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، که‌سایه‌تی نزیک له‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ره‌وتی سه‌در که‌ ناسراوه‌ به‌ "وه‌زیری سه‌در" له‌ تویته‌ر داخرا.

موقتەدا سەدر دەڵێت، هیچ کاتێک داوای "پیرۆزی، پێگەی زانایی و سەرکردایەتی" نەکردووە و تەنها خواستی ئەوەی هەبووە بنەمای چاکە و رێگری لە خراپە جێبەجێ بکات، هەروەها ویستی ئەوەی هەبووە لایەنەکانی شیعەکان کە زۆرینەن لە وڵاتدا لەگەلیان نزیک بکاتەوە تاوەکوو ئاگاداری نەهامەتی خەڵک بن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دەستبەرداربوونی یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە (ئەلحائیری) لە پێگەکەی کە ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، باوەڕی وایە بە خواستی خۆی نەبووە، بۆیە ئەویش بڕیاری داوە دەستبەرداری سیاسەت بێت و جگە "لە مەزارگەی پیرۆز، مۆزەخانەی پیرۆز و ناوەندی کلتوری بنەماڵەی سەدر، سەرجەم دامەزراوەکانی دیکەی رەوتی سەدر دادەخەم".

News Code 6841

Your Comment

You are replying to: .
captcha