شەڕ کردن لە سووریا مافی ڕەوای ئێمەیە/ هێرشەکەی سەر سووریا هەر ئەنجام دەبێت

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا شەڕ کردن لە سووریا بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی وڵاتەکەی بە مافی ڕەوای خۆیان ناو دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، ڕاگەیاند کە لەئێستادا خەریکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سووریا بەڕێوەدەچێت و ئەم ئۆپەراسیۆنەی بۆ بەرگری کردن لە سنوورەکانی تورکیا بە مافی ڕەوای وڵاتەکەی وەسف کرد.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئانادۆڵۆی تورکیا، دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت لە ئەنقەرە، ئاکار وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا و وتی: ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە سووریا لە رووی یاسای نێودەوڵەتی و بەرگری کردن لە خۆ بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات سروشتیترین مافی تورکیایە؛ ئێمە هەرچی پێویست بێت لەم ڕووەوە کردوومانە و دەیکەین."

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری بەڕێوەردنی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی لە باکووری سووریا وتی: ئۆپەراسیۆنەکە هەر ئێستا خەریکە بەڕێوەدەچێت. هەموو شتێک پێویستی بە کات و شوێن و تەکتیک و لۆژیک و ئەندازیاریی خۆی هەیە.

News Code 6789

Your Comment

You are replying to: .
captcha