بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی عێراق (نینا) بڵاوی کردەوە، موعین ئەلکازمی لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کوردەکان سەبارەت بە دیاری کردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕێککەوتوون و زیادیشی کرد: ئاگادارکردنەوەی وڵاتانی دراوسێ لە دۆخی سیاسی عێراق، بەبێ ئەوەی کە لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەستوەردا بکەن کێشەی نییە.
کازمی جەختیشی کردەوە: ڕەوتی سەدر بە ٧٣ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە مافی خۆیەتی بەشداری لە حکوومەتی نوێی عێراق بکات.
Your Comment