بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: "دوای دیداره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، راده‌ی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانمان زیاتر بوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: به هۆی پەلامارەکانەوە زۆرێک له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و منداڵان بوونه‌ته قوربانی هه‌روه‌ها سه‌رکرده و شه‌ڕڤانانێک که شانبه‌شانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش شه‌ڕیان کرد، بوونه‌ته قوربانی په‌لاماره‌کان.
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌مڕۆ ده‌ستدرێژی پیلان بۆ دانراو دژی گه‌له‌که‌مان و ناوچه‌که‌مان، سه‌ری کێشاوه بۆ کۆمه‌ڵکوژییه‌ک، که ده‌وڵه‌تی تورکیا گرتوویه‌تییه به‌ر و تێیدا رێگه‌ی نێوان ته‌ل ته‌مر و حه‌سه‌که، به تایبه‌تی قوتابخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به کچانی بۆردوومان کردووه، که ئه‌و قوتابخانه‌یه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له گوندی شموکه کراوه‌ته‌وه.
روونیش کراوه‌ته‌وه، ئه‌و ناوه‌نده فێرخوازییه ته‌نیا 2 کیلۆمه‌تر له باره‌گای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه‌وه دووره.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له ئاکامی ئه‌و په‌لاماره‌دا چوار منداڵ گیانیان لەدەست دا بوون و 11 که‌سی دیکه، که سه‌رجه‌میان کچن بریندار بوون.
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا جه‌ختی کردووه‌ته‌وه، ئه‌و "ده‌ستدرێژییه تێپه‌ڕاندنی هه‌موو به‌ها و پێوه‌رێکی ئه‌خلاقی و یاسایییه و به‌شێکه له تاوانه‌کانی جه‌نگ و کۆمه‌ڵکوژی پیلان بۆدانراو له دژی گه‌له‌که‌مان و نموونه‌ی ترۆپکی تیرۆری پیلانبۆدانراو و روویه‌کی دیکه‌ی داعش و هاوشێوه‌کانییه‌تی".
له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌شدا، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاندووه، "ئێمه له کاتێکدا ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه ده‌که‌ین، دووپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژییه و هاوشێوه‌کانی دژی ناوچه و گوند و منداڵانمان بێ لێپرسینه‌وه تێناپه‌ڕن، داواش له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین، هه‌ڵوێستی خۆیان به روونی له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه بخه‌نه‌ڕوو.
Your Comment