حەوت ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و 300 ئەندمی دیکەی نەوەی نوێ دەستیان لەکار کێشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەوت ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و ژمارەیێک خۆبەخشی  جووڵانەوەکە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵیان لە حزبەکەیان راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەکۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا ئەو ئەندام و خۆبەخشانەی جووڵانەوەکە ئاماژەیان بەوەکرد، بەهۆی بەردەوامی "ناشرین کردنی بەشێک لەکادیرە دڵسۆزەکانی نەوەی نوێ و کار نەکردن بە دیسپلینی حزبی، هەوڵەکانمان بۆ چاکردنەوەی ئەو کەموکوڕییانەی لەناو جووڵانەوەکەدا هەبوون بەئەنجام نەگەیشت، بۆیە ئەمڕۆ وەک حەوت ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و ژمارەیێک خۆبەخش کە نزیکەی 300 کەسین لە جووڵانەوەکە دەستلەکارکێشانەوە رادەگەیەنین".

روونیشیان کردەوە، ئەوانەی دەستمان لەکارکێشاوەتەوە لەناوچەکانی سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕین و چەمچەماڵ و سەیدسادق پێکهاتوون و لەبەرپرسی ریکخستنی زۆرینەی قەزا و ئەنجومەنی قەزاکان.

هەرلەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا باسیان لەوەکرد، بەشێکیان لەدواین کۆنگرەی حزبەکەیاندا بەدەنگێکی زۆر سەرکەوتووبوون، بەڵام کەسانی دیکەی "هەلپەرست و بەرژەوەندیخواز لەجێگەی ئەوان دانراون، ئەوەش رێکارێکە پێچەوانەی ئەو بنەمایانە کە جووڵانەوەکە بانگەشەی بۆ دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha