بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی داوای دەست لە کار کێشانەوەی پێشکەش کردوە و لەلایەن مستەفا کازمییەوە پەسەند کراوە.
هاوکات ئاژانسی شەفەق نیوز، لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوەتەوە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت بەشێوەیەکی کاتی بۆ شوێنگرەوەی عەلی عەلاوی لەلایەن مستەفا کازمییەوە دەستنیشان کراوە.
Your Comment