وەزیری دارایی عێراق دەستی لە کار کێشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەست لە کار کێشانەوەی پێشکەش کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی داوای دەست لە کار کێشانەوەی پێشکەش کردوە و لەلایەن مستەفا کازمییەوە پەسەند کراوە.

هاوکات ئاژانسی شەفەق نیوز، لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوەتەوە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت بەشێوەیەکی کاتی بۆ شوێنگرەوەی عەلی عەلاوی لەلایەن مستەفا کازمییەوە دەستنیشان کراوە.

News Code 6720

Your Comment

You are replying to: .
captcha