حکوومەتی هەرێمی کوردستان: وەزارەتى دارایی ئامادەکارى دەکات بۆ دابەشکردنى مووچە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، دەەدات وەزارەتى ئامادەکارى دەکات هەر کاتێک داهاتەکەى ئامادە بوو بۆ دابەشکردن مووچە دابەش دەکات.

کوردپرێس:

جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتى هەرێم لەکۆنگرەیێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"حکومەتى هەرێم دەیەوێت لەگەڵ بەغدا رێک بکەوێت هیچ بیانویەکیش نەماوە بۆ رێککەوتن حکومەت هەشت مووچەى داوەو بەلام حکومەتى عێراق شەش موچەیان ناردوە، داوامان کردوە بینێرێت، تائێستاش نەیناردووە، بۆیە بابەتەکان بە سیاسی کراون".

جووتیار عادل ئاماژەى بەوەش کرد، حکومەتى هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە کە پابەندى یاسای کورتهێنانى داراییە کە خۆیان بەبێ کورد لە پەرلەمان دەریان کردوە.

سەبارەت بە سەردانى شاندی هەرێم بۆ بەغدا وجوتیار عادل روونیکردەوە، شاندی هەرێم ئامادەیە بچێتە بەغدا، بەڵام هەرێم چاوڕێی ئەوەن کە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بکرێت.

لەبارەى وەڵام نەدانەوەى پرسیاری پەرلەمانتاران و بانگهێشتەکانى پەرلەمان وتەبێژەکەى حکومەت جەختیکردەوە کە حکومەت پەیوەندیەکى زۆر باشى لەگەڵ پەرلەمان هەیە لەم کابینەیەدا و حکومەت ئامادەیە بەپێی رێکارە یاساییەکان سەردانى پەرلەمان بکات و وەڵامى هەموو پرسیارێک بداتەوە.

لەبارەى بودجەشەوە وتەبێژی حکومەت وتى" پێویستە هەر حکومەتێک بودجەیەکى هەبێت بۆ ئەوى بزانیت کە داهاتکەى چی بیت و چۆن خەرج بکریت، حکومەتى ەریم لە چوارچیوەی کەمکردنەوەى خەرجییەکانى بتوانێت لەرێگاى چەند ریکارێک لە بودجدا داهات و خەرجى ریکبخات، ئەمەش ئەولەوییەتى حکومەتە بۆ ئەوەش داوا لە وەزارەتەکان کراوە کە داهاتەکانیان رێکبخەنەوە".

پەیوەست بە کاتى دابەشکردنى مووچەش جوتیار عادل ئەوەى خستەڕوو، حکومەت هەموو هەوڵێکی خۆی دەەدات وەزارەتى ئامادەکارى دەکات هەر کاتێک داهاتەکەى ئامادە بوو بۆ دابەشکردن مووچە دابەش دەکات.

News Code 672

Your Comment

You are replying to: .
captcha