شۆڕش کۆبانی یەکێکە لە فەرماندە مەیدانییەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل کە ئێستا لە بەرەکانی شەڕی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیایە، ئەمڕۆ بە میدیاکانی باکووری سووریای ڕایگەیاندووە: تورکیا و ئەردۆغان باش ئەمە بزانن کە تەکنیکەکانی شەڕ گۆڕاوە و ئێمە چیدی چاوەڕێ نابین تا ئەو کاتەی هێزەکانمان دەکرێنە ئامانج.
ناوبراو جەختی کردەوە: تورکیا دەبێت چاوەڕوانی تۆڵەسەندنەوەمان بێت، هەموو سەنگەرەکانمان دەبێتە شوێنی ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیکاران.
Your Comment