تا ئەو کاتەی بەغدا پەکەکە بە تیرۆریست دەناسێنێت هێرشەکەنمان لەسەر خاکی عێراق بەردەوام دەبێت

بەشی تورکیا- وەزیری دەروەی تورکیا جەخت لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنى سەربازیى دەکاتەوە لەسەر خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان، تا ئەو کاتەى بەغدا پەکەکە بە "ڕێکخراوێکى تیرۆریستى" دەناسێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی کردنەوەی ١٣هه‌مین کۆنفرانسی باڵیۆزاندا کە لە ئەنقەرە سازکرا وتى: "خوازیاری بینینی عێراقێکی سەقامگیر، خۆشگوزەران و ئاسوودە دەکەین کە بەتەواوی مانا خاوەنی سەروەری خاکەکەى بێت لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکەدا".

ناوبراو وتیشى: "بوونی پەکەکە لەو وڵاتە رەهەندێکی گرنگی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ عێراق. سەرەتا چاوەڕوانین عێراق ئەوە رابگەیەنێت کە پەکەکە رێکخراوێكی تیرۆریستییە و هەنگاوی بەرجەستە دژ بەو رێکخراوە بگرێتەبەر".

چاوشئۆغڵو جەختی کردەوە: "تا بەجێگەیاندنی ئەو چاوەڕوانییەمان، بەردەوام دەبین لەسەر گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی ئاسایشی نیشتمانیمان پێویستیەتى".

News Code 6641

Your Comment

You are replying to: .
captcha