بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار کاوانی، بەرپرسی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: ئەمرۆ ئێوارە لە ڕێگای گەڕانەوەم شاری سلێمانی بۆ شاری هەولێر لە هەوڵێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو.
هەر لەمبارەوە سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتووە: "تەقەکەرەکان دوو ئۆتۆمبێل بوون و دوای رووداوەکە شوێنەکەیان جێهێشتووە".
ئەو سەرچاوە باڵایە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلی بەختیار جەمیل کاوانی گولـلە نەبڕبووە، ناوبراو بە سەلامەتی رزگاری بووە.
Your Comment