بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاح داوود لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی "مەعلوومە" ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەکیی بەڕێوەچوونی ئەم خۆپیشاندانە کە لەسەر داوای شاسوار عەبدولوەحێد، سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت، ئەوەیە کە ئەو پەیامە بگەیەنن بە ڕای گشتی کە گەندەڵی لە کوردستان گەیشتووەتە ئەو پەڕی خۆی.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئامانجه‌كانی تری ئه‌م خۆپیشاندانه بریتین لە بەڕێوەبردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆیدا و ئیدانه‌كردنی گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێم و خراپیی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینە به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باج.
شایانی باسە خەڵکی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست شێوازی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و گرانی نرخی سووتەمەنی و دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەناڵێنن.
Your Comment