بڕوامان وایە ئاسایشی عێراق ئاسایشی ناوچەکەیە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەمدواییەی عێراق، رایگەیاند: "بە وردی و هەستیارییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و بڕوامان وایە ئاسایشی عێراق ئاسایشی هەموو ناوچەکەیە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی گەلاوێژ/ 1ی ئاب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق رایگەیاند: گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە کە سەرچاوەی لە کێشە سیاسییەکانەوە گرتووە، کێشەی ناوخۆیی عێراقە و پێمانوایە حزب و لایەنەکان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی و یاساکانی ئەو وڵاتەدا و بە رێگەی ئاشتیخوازانە، ئەو دۆخە تێپەڕێنن".

کەنعانی، گوتیشی کە تاران، رێز لە رای خەڵکی عێراق دەگرێت و جەختیشی کردەوە، گفتوگۆ باشترین رێگەچارەی کێشە ناوخۆییەکانی عێراقە.

News Code 6571

Your Comment

You are replying to: .
captcha