بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆکى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له په‌یامێکى ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاند، ئیتر بەسە قبووڵ کردنی زوڵم و ناحەقی و بێدەنگی و بێهەڵوێستی لە بەرامبەر دەسەڵاتێک کە بێباک و خەمساردە بەرامبەر مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە: " پێویسته ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ره مووچه‌که‌ى دوا ده‌که‌وێت چیتر نابێت له ماڵه‌وه دابنیشێت و بێڕێزى قبووڵ بکات، خانه‌نشینان و گه‌نجانى بێکار و ده‌رچووى دامه‌مه‌زرا و فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست خۆبه‌خش، جووتیاران‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلێکیش که به‌نزینه‌که‌ى له‌سه‌ر گران بووه بۆ سێ هێنده، کاسبکارێک که ده‌یان جۆر باجى لێده‌سه‌نن، چیتر نابێت له ماڵه‌وه بن و بێده‌نگ دابنیشن به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو نادادیه‌ى هه‌یه".
سه‌رۆکى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ وتیشى: "پێویسته هه‌موو هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى کوردستان له پێناو چه‌ندین داواکاریی گشتیدا، جاڕى ڕاپه‌ڕینێکى سه‌رتاسه‌رى لێ بده‌ن و له‌و پێناوه‌شدا چاوه‌ڕێى به‌ده‌مه‌وه هاتنى هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆن و ڕه‌وه‌ندى کوردى و هه‌موو ئه‌وانه‌ین که چاویان له ئاینده‌یه‌کى باشه بۆ خه‌ڵکى ئه‌م هه‌رێمه".
شاسوار عه‌بدولواحید ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ واده‌ى هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کان دیاری بکات و باجه نایاساییه‌کانیش لا ببات و هه‌موو 25ى مانگێک مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بکات و پله‌به‌رز کردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش ده‌ست پێ‌بکات، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست و خۆبه‌خش".
ناوبراو ئه‌وه‌شى وتووە: "ده‌بێت خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌کان بۆ به‌رده‌م ناوه‌نده گرنگه‌کانى بڕیار بێت له هه‌رێم چ له هه‌ولێر یان له سلێمانى، ده‌بێت هه‌مووان ده‌نگمان یه‌ک بخه‌ین، ئه‌م دۆخه خراپه جێگه‌ى قبووڵ کردن نییه، له‌و ڕوه‌شه‌وه شه‌ممه له هه‌ولێر و سلێمانى و بادینان و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت".
Your Comment