کێشە دژوارەکەی نێوان هەولێر و بەغدا پرسی کەرکووکە

بەشی جیهان- ڕەعد هاشم دەڵێت جیدیترین و دژوارترین خاڵی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا چۆنییەتی ڕێککەوتن لەسەر کەرکووکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەسەرەتای دامەزرانی حکوومەتی نوێی عێراق و دوای ڕووخانی ڕەژیمی سەدام حسێن لەسەر هەندێک بابەت کێشەیان پێکەوە هەیە لەوان پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان.

ڕەعد هاشم شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان بە حەفتەنامەی ئەهرام ویکلی-ی وتووە دوو پرسی سەرەکی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە یەکەم پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق و دووهەم چارەنووسی ناوچە کێشەلەسەرەکان.

ناوبراو بڕوای وایە کە ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر هەندێک بابەت وەکوو بەشە بوودجەی هەولێر هەیە بەڵام پرسی دژوار و گرینگ، پرسی کەرکووکە.

ژمارەیێک لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق بە ئەهرام ویکلی-یان وتووە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێڕوانینی ئیجابیی لەبارەی دەوڵەتی ناوەندیی عێراقەوە نییە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پرسی نەوت و کەرکووک.

سەرکەوت شەمسەدین نوێنەری یەکێک لە ڕەوتە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان بەم حەفتەنامەیەی وتووە تەنها ڕێگا نزیک بوونەوەی دوو لایەنەکە بەیەکترە. ئەم ڕەوتە هۆشداری بە هەردوو لایەنەکە دەدات کە لە ماوەی شەش مەنگدا دەبێت بگەنە ڕێککەوتن ئەگینا داوا لە دادگای فیدراڵیی عێراق دەکەن لەبارەی ناکۆکییەکانەوە بڕیار بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65492

Your Comment

You are replying to: .
captcha