کوردپرێس:
ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرێنتیێڤ نوێنه‌ری ڤلادیمێر پووتن سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا له‌باره‌ی خولی 13ی کۆنگره‌ی ئه‌ستانه له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا به K24ی ڕاگه‌یاند: كورد پێكهاته‌یێكی سه‌ره‌كییه له سووریا و پێویسته به گوێره‌ی ده‌ستوور مافیان هه‌بێت.
لاڤرێنتیێڤ گوتیشی: هه‌سه‌ده باوه‌ڕی به یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا هه‌یه. ئه‌م هێزانه باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان له بنده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازاد کرد. ئه‌مه بابه‌تێکی ئیجابییه به‌ڵام پێویسته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده بگه‌ڕێندرێنه‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی سووریا و گفتوگۆ له نێوان كورد و دیمه‌شق ده‌ست پێبكات و له‌مباره‌وه شێوازی ڕه‌فتاری ئێمه له‌گه‌ڵ کورد جیاواز له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تانی‌تر ده‌بێت.
شایانی باسه؛ له به‌یاننامه‌ی كۆتاییی كۆنگره‌ی ئه‌ستانه هه‌ریه‌ک له وڵاتانی توركیا، ڕووسیا و ئێران ڕایان‌گه‌یاند: "ڕێگه به هیچ واقیعێكی تازه دروستكراو له باكووری سووریا و خواستی جیابوونه‌وه له خاكی سووریا نادرێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment