شارەوانیی وان قوتابخانەی زمانی کوردی نۆژەن دەکاتەوە

بەشی تورکیا- پێش دانرانی سەرپەرشت بۆ شارەوانیی شاری وان قوتابخانەی زمانی کوردی لەو شارە کرابوویەوە و پاش دەستنیشانکرانی قەیوم بۆ ئەو شارە قوتابخانەکە داخرابوو و ئێستا شارەوانیی وان کار بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانەیە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەزیم یاچان هاوسەرۆکی گەورەشاری وان لە میانی سەردانکردنی بۆ قوتابخانەی زمانی کوردیی فاتمە توکاتی شاری وان ڕایگەیاند کاری پێویست بۆ کردنەوە و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی زمانی کوردی کراوە.

ناوبراو گوتیشی قوتابخانەی زمانی کوردی لە 2015وە دەستی بە کار کردووە و زمانی کوردیی فێری منداڵان کردووە بەڵام لەو کاتەدا قەیم بۆ شارەوانییەکان دەستنیشان کرا قوتابخانەکە داخرا.

هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری وان زیادی کرد خەساری قورس لە قوتابخانەکە کەوتووە هەموو جامەکان شکاون و سیستەمی کارەبا و وایەرەکان بەتەواوەتی لەناو چوون. قوتابخانەکە لە سەر فەرمانی قەیمی شارەوانی ڕووخێنراوە بۆ ئەوەی کەڵکی لێوەرنەگیرێت.

شایانی باسە ئەو سەنتەرە فێرکارییە ساڵی 2017 لە سەر فەرمانی قەیمی دەستنیشانکراوی گەورەشاری وان ڕووخێنرا.

News Code 65474

Your Comment

You are replying to: .
captcha