عێراق ده‌بێته‌ خاوه‌نی مانگی ده‌ستكرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بریکاری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق باس له‌ هه‌ماهه‌نگییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌کات بۆ جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌ی مانگی ده‌ستکردی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر به‌یاتی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق به‌ SNNی ڕاگه‌یاندووه‌: حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌نی مانگی ده‌ستكرد به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا هه‌ماهه‌نگیمان كردووه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی ئاژانسی بۆشاییی ئاسمان و مانگی ده‌ستكردی عێراقی که‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای قه‌رزمان له‌و وڵاته‌ كردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆسته ‌و گه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمیش به ‌SNNی راگه‌یاند: بۆ دروست كردنی مانگی ده‌ستكرد له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به ‌ئێمه‌وه‌ نه‌كراوه ‌و زانیاریشمان له‌ سه‌ری نییه‌.

ناوبراو وتیشی: "مانگی ده‌ستكرد ته‌نها بۆ په‌یوه‌ندی به ‌كار ناهێندرێت به‌ڵكوو بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتان و ناردنی هه‌موو جۆره‌ زانیارییێک به‌ كار ده‌هێندرێت، ئه‌گه‌ر پێشتر له ‌ڕێگه‌ی وایه‌ر و كێبڵ و ئینته‌رنێته‌وه‌ بووبێت له‌مه‌ودوا له ‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ ده‌بێت".

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ هه‌رێمی كوردستان سوودی زۆر له‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ی عیراق وه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌ت له ‌ڕووی كارئاسانی بۆ كه‌ناڵه‌كان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65465

Your Comment

You are replying to: .
captcha