ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی تەمووزدا ڕۆژانە سێ و نیو ملێون بەرمیل بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق له‌مانگى ته‌مموزدا به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ سێ ملیۆن و 556 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێکدا، که‌ مانگى حوزه‌یران سێ ملیۆن و 52 هه‌زار به‌رمیل بووه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 1ى ئابى 2019 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، بڕى هه‌نارده‌و داهاتى نه‌وتى مانگى ته‌مموزى بڵاوکرده‌وه‌.

عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌که‌ له‌به‌یاننامه‌یێکدا رایگه‌یاند، کۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق له‌مانگى ته‌مموزدا گه‌یشتۆته‌ 110 ملیۆن و 548 هه‌زارو 738 به‌رمیل و داهاته‌که‌شى شه‌ش ملیارو 760 ملیۆن و 663 هه‌زار دۆلار بووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد له‌و ژماره‌یه‌ى هه‌نارده‌ کراوه‌، 106 ملیۆن و 500 هه‌زارو 15 به‌رمیل نه‌وت له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقه‌وه‌ بووه‌و له‌ کێڵگه‌کانى که‌رکوکیشه‌وه‌ بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان سێ ملیۆن و 119 هه‌زارو 578 به‌رمیل بووه‌و بڕى هه‌نارده‌ش له‌ کێڵگه‌ى گه‌یاره‌وه‌ 929 هه‌زارو 145 به‌رمیل بووه‌.

هاوکات، ئه‌وه‌شى خسته‌روو تێکڕاى هه‌نارده‌ى رۆژانه‌ى نه‌وت له‌و مانگه‌دا گه‌یشتۆته‌ سێ ملیۆن و 566 هه‌زار به‌رمیل و تێکڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیلیش به‌ 61 دۆلار و 15 سه‌نت فرۆشراوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 65451

Your Comment

You are replying to: .
captcha