وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ئەفسەرێكی دیکەی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی دیکەی وڵاتەکەی راگەیاند، کە لە هێرشێکی مووشەکی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بریندار ببوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا شەوی پێنجشەممە 28ی تەممووزی 2022 لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی هەواڵەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، باتوهان شیمشەک کە لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووک – قوفڵ بریندار ببوو، رۆژی 28ی تەممووزی 2022 لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەو ئەفسەرە دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان برینداربوو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەی شەوی پێنجشەممە گیانی لەدەست داوە.

News Code 6542

Your Comment

You are replying to: .
captcha