کوردپرێس:
که‌مال که‌رکووکى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى که‌رکووک- گه‌رمیانى پارتى به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه: "مه‌سه‌له‌ى دانانى پارێزگارى نوێ بۆ که‌رکووک له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگادایه، لیستى برایه‌تى و لیستهکانىتر بڕیار ده‌ده‌ن که پارێزگار چۆن هه‌ڵبژێردرێت و کێ هه‌ڵبژێردرێت، چوونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌پێى یاسا لاى ئه‌وانه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "ده‌بێت که‌رکووک ئاسایى بکرێته‌وه، ئینجا بابه‌تى پارێزگار یه‌کلایى بکرێته‌وه."
که‌مال که‌رکووکى سه‌باره‌ت به به‌ستنه‌وه‌ى دانانى پارێزگارى نوێ بۆ که‌رکووک به ئاسایىکردنهوهى دۆخى شاره‌که‌وه له کاتێکدا ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا له‌سه‌ر دانانى پارێزگار ڕێککه‌وتوون ده‌ڵێت: "ڕاى شه‌خسى من وایه، هه‌ر که‌سێک بکرێته پارێزگار، جا که‌سه‌که به‌توانا بێت یان بێ توانا، له‌م دۆخه‌دا هیچى پێ ناکرێت و ده‌شتوانن سووکایه‌تى پێ بکه‌ن بۆیه هه‌وڵى ئێمه بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ى شاره‌که‌یه."
به‌رپرسه‌که‌ى پارتى ده‌رباره‌ى ئه‌نجامى گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له‌سه‌ر دۆخى که‌رکووک باسی له‌وه کرد که گفتوگۆکان به‌رده‌وامیان هه‌یه و وتى: "چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى باش ده‌که‌ین و له کاتى خۆیدا مه‌سه‌له‌کان بۆ خه‌ڵکى کوردستان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه."
که‌مال که‌رکووکى ئاماژه‌ى به یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له که‌رکووک کرد و ڕوونی کرده‌وه: "ئه‌و یاسایه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌رکراوه ناڕوونى زۆرى تێدایه، پرۆسه‌ى تهدقیقى تۆمارى ده‌نگده‌ران خراوه‌ته دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌وه، له کاتێکدا ته‌دقیق بۆ ئه‌وه‌یه تا تۆمارى ده‌نگده‌ران پاک بێت و ئینجا هه‌ڵبژاردن بکرێت."
ناوبراو وتیشى: "تا دۆخى که‌رکووک ئاسایى نه‌کرێته‌وه و باره‌گاکانى پارتى ڕاده‌ست نه‌کرێنه‌وه و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆ که‌رکووک نه‌گه‌ڕێنه‌وه و بابه‌تى پارێزگار یه‌کلایى نه‌کرێته‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نین."
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیی که‌رکووک- گه‌رمیانی پارتی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى حیزبه‌که‌ى له حاڵه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له که‌رکووک له‌و واده‌یه‌ى که دیاری کراوه ڕایده‌گه‌یێنێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى هاوڕاین، هه‌ڵبژاردن له‌و کاته‌دا به کارێکى نادروست ده‌زانین، چوونکه هه‌موو عه‌ره‌به هاورده‌کان ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن به‌ڵام دوابڕیاریش لاى سه‌رکردایه‌تیی پارتییه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment