کوردپرێس:
مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ڕایگەیاند: "ئێمە باش دەزانین پارتی لەگەڵ میتی تورک هاوبەشە بۆ دژایەتیی پەکەکە، هەموو کۆبوونەوەکانی خۆشیان بۆ ئەو پرسە لە کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ئەنجام دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد ئەوان باش ئاگاداری پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و میتی تورکن لە دژی پەکەکە و کۆبوونەوەکانیشیان لە کونسووڵخانەی تورکیا لە سەر ئەو پرسە بەڕێوەدەبەن.
دەربارەی ڕووداوەکەی ١٧ی ئەم مانگەی ڕێستورانتی هۆقەباز لە هەولێر، کە تیایدا بەرپرسێکی میتی تورکی بەناوی عوسمان کۆسە کوژرا، قەرەسوو ڕایگەیاند: کوشتنی عوسمان کۆسە هیچ پەیوەندییێکی بە ئێمەوە نییە.
هەروەها ڕایگەیاند: لە مەیدانی تێکۆشاندا فاشزم بە چ زمانێک قسە بکات دەبێت بەو زمانە وەڵام بدرێتەوە، هەروەها بۆ ئەوەش خۆ بەرێکخستنی گەل گرنگە.
لە بارەی ڕووداوەکەی هەولێر، کە تیایدا عوسمان کۆسە ئەندامی میتی تورک کوژرا، قەرەسوو دووپاتی کردەوە: ئەو ڕووداوە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، ئێمە باش دەزانین پارتی لەگەڵ میتی تورک هاوبەشە بۆ دژایەتیی پەکەکە، ئەوەش لە ئاستێکی مەترسیداردایە، هەموو کۆبوونەوەکانی خۆشیان بۆ ئەو پرسە لە کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ئەنجام دەدەن.
لە کۆتاییدا مستەفا قەرەسوو ئاماژەی بەوەکرد: پارتی هەموو کەناڵە میدیاییەکانی خۆی لە دژی پەکەکە بەکاردێنن و پڕوپاگەندە بۆ ڕەشکردنی پەکەکە دەکەن.
Your Comment