بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: "چوارچێوەی هەماهەنگی لە چوارچێوەی زنجیرە كۆبوونەوە بەردەوامەكانیدا بۆ تاووتوێ کردنی دۆخی سیاسیی عێراق كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا".
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی دانوستانکار بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حکوومەتی عێراق".
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەمڕۆ هەینی 29-7-2022، لیژنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکان دەستپێدەکات.
Your Comment