کوردپرێس:
ناوه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که له گوندی ئه‌بوو حه‌مامی سه‌ر به دێره‌زوور له دژی شانه نووستوه‌کانى داعش ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام داوه و تیایدا 20 چه‌کداری داعش ده‌ستگیر کراون و چه‌کدارێکیش کوژراوه.
له به‌یاننامه‌که‌ی هه‌سه‌ده‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به سه‌ر هه‌شت مووشه‌کی ئاڕ پی جی و حه‌وت هه‌زار و 500 فیشه‌کی کڵاشینکۆف، بۆمبی ده‌ستی، ته‌له‌فون و بێته‌لی ئه‌و چه‌تانه‌دا گرتووه.
هه‌سه‌ده ده‌شڵێت: چه‌کدارانی داعش له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شه‌ڕڤانان و له ئه‌نجامى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا چه‌کدارێکی داعش کوژراوه و چه‌کداره‌کانی دیکه‌ش ده‌ستگیر کراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ڕوونیشی کردۆته‌وه: ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که ده‌ستگیر کراون ئه‌نجامده‌ری هێرشێک بوون بۆ سه‌ر بازاڕی ئه‌و گونده که له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام درا و تیایدا حه‌وت منداڵ بوونه قوربانی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment