هه‌سه‌ده‌: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا 20 چه‌کداری داعشمان ده‌ستگیر کرد

به‌شی سووریا- ناوه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی شه‌ڕڤانان بۆ سه‌ر گوندێکی سه‌ر به‌ دێره‌زوور 20 چه‌کداری داعش ده‌ستگیر کراون.

کوردپرێس:

ناوه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ له‌ گوندی ئه‌بوو حه‌مامی سه‌ر به‌ دێره‌زوور له‌ دژی شانه‌ نووستوه‌کانى داعش ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام داوه‌ و تیایدا 20 چه‌کداری داعش ده‌ستگیر کراون و چه‌کدارێکیش کوژراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی هه‌سه‌ده‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به ‌سه‌ر هه‌شت مووشه‌کی ئاڕ پی جی و حه‌وت هه‌زار و 500 فیشه‌کی کڵاشینکۆف، بۆمبی ده‌ستی، ته‌له‌فون و بێته‌لی ئه‌و چه‌تانه‌دا گرتووه‌.

هه‌سه‌ده‌ ده‌شڵێت: چه‌کدارانی داعش له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر شه‌ڕڤانان و له‌ ئه‌نجامى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا چه‌کدارێکی داعش کوژراوه‌ و چه‌کداره‌کانی دیکه‌ش ده‌ستگیر کراون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ڕوونیشی کردۆته‌وه‌: ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که‌ ده‌ستگیر کراون ئه‌نجامده‌ری هێرشێک بوون بۆ سه‌ر بازاڕی ئه‌و گونده‌ که‌ له‌ حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام درا و تیایدا حه‌وت منداڵ بوونه‌ قوربانی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65364

Your Comment

You are replying to: .
captcha