به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا باسی له پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته کرد و ڕایگه‌یاند: نزیک به سێ چوار ساڵ پێش ئێستا ڕاپۆرتێکمان له‌ژێر ناوی "22 پرسیار، 22 وه‌ڵام" هاوپه‌یوه‌ند به کوردی تورکیا خسته‌ڕوو. له ئێستادا به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانکارییه‌کانی سه‌ر کوردی تورکیا و به هاوکاریی دۆستانمان سه‌رقاڵی داڕشتنی ڕاپۆرتێکی دیکه‌ین به هه‌مان ناو و له‌باره‌ی کوردی تورکیاوه و له‌مباره‌وه هه‌نگاوگه‌لێکی گه‌وره‌مان هه‌ڵێناوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به 13 فڕۆکه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا کرد و گوتیشی: ئه‌ردۆغان 13 فڕۆکه‌ی VIP هه‌یه. به‌سه، ئه‌مه ئابڕوو حسێب ناکرێت و به‌عه‌کسه‌وه بێ‌ئابڕوویی دروست ده‌کات. که‌سێک که به پێڵاوی کۆن و دڕا‌و هاته ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و له ئێستادا 13 فڕۆکه‌ی تایبه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه پێی وایه که ئه‌م سروه‌ت و سامانه ده‌توانێت پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ناوبراو به‌رز بکاته‌وه. نازانێت شتێک که له جیهاندا ئیعتبار و ئابڕووی به‌دواوه هه‌یه ئه‌خلاق، شه‌رافه‌ت و گه‌وره‌ییه. له چوارچێوه‌ی عه‌قڵییه‌تێکی نه‌زۆک وڵات به‌ڕێوه ده‌بات و ئه‌مه‌ش ناتوانێت تورکیا به‌ره‌و ئاقارێکی باش ببات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment