CHP ڕاپۆرتێک له‌ژێر ناوی "22 پرسیار، 22 وه‌ڵام" له‌باره‌ی کورده‌کانی تورکیا ئاماده‌ ده‌کات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ پرسی کوردی ئه‌و وڵاته‌ کرد و گوتی: له‌ ئێستادا حیزبه‌که‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێکه‌ له‌ژێر ناوی "22 پرسیار، 22 وه‌ڵام" له‌باره‌ی کوردی تورکیاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا باسی له‌ پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ کرد و ڕای‌گه‌یاند: نزیک به‌ سێ چوار ساڵ پێش ئێستا ڕاپۆرتێکمان له‌ژێر ناوی "22 پرسیار، 22 وه‌ڵام" هاوپه‌یوه‌ند به‌ کوردی تورکیا خسته‌ڕوو. له‌ ئێستادا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانکارییه‌کانی سه‌ر کوردی تورکیا و به‌ هاوکاریی دۆستانمان سه‌رقاڵی داڕشتنی ڕاپۆرتێکی دیکه‌ین به‌ هه‌مان ناو و له‌باره‌ی کوردی تورکیاوه‌ و له‌مباره‌وه‌ هه‌نگاوگه‌لێکی گه‌وره‌مان هه‌ڵێناوه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ 13 فڕۆکه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا کرد و گوتیشی: ئه‌ردۆغان 13 فڕۆکه‌ی VIP هه‌یه‌. به‌سه‌، ئه‌مه‌ ئابڕوو حسێب ناکرێت و به‌عه‌کسه‌وه‌ بێ‌ئابڕوویی دروست ده‌کات. که‌سێک که‌ به‌ پێڵاوی کۆن و دڕاو هاته‌ ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و له‌ ئێستادا 13 فڕۆکه‌ی تایبه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ پێی وایه‌ که‌ ئه‌م سروه‌ت و سامانه‌ ده‌توانێت پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ناوبراو به‌رز بکاته‌وه‌. نازانێت شتێک که‌ له‌ جیهاندا ئیعتبار و ئابڕووی به‌دواوه‌ هه‌یه‌ ئه‌خلاق، شه‌رافه‌ت و گه‌وره‌ییه‌. له‌ چوارچێوه‌ی عه‌قڵییه‌تێکی نه‌زۆک وڵات به‌ڕێوه‌ ده‌بات و ئه‌مه‌ش ناتوانێت تورکیا به‌ره‌و ئاقارێکی باش ببات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65358

Your Comment

You are replying to: .
captcha