بۆ یه‌که‌م جار به‌رهه‌می گه‌نمی عێراق گه‌یشته‌ ئاستی خۆژێنی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق ڕای‌گه‌یاند: بۆ یه‌که‌م جار به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ گه‌یشته‌ ئاستێک که‌ به‌شی پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی ناوخۆ بکات.

کوردپرێس:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 28ی ته‌مووزی 2019 ساڵح حسێنی وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌م جار به‌رهه‌می گه‌نمی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ چوار ملیۆن و 750 هه‌زار ته‌ن و ئه‌م بڕه‌ش به‌شی پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی ناوخۆ ده‌کات.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندووه‌: ئه‌مه‌ ده‌ستکه‌وتێکی گرنگه‌ بۆ عێراق که‌ بتوانێت به‌رهه‌می ناوخۆ بگه‌یێنێته‌ ئاستێک که‌ به‌شی پرکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی بکات.

شایانی باسه‌؛ گه‌نم یه‌کێکه‌ له‌ بڵاوترین دانه‌وێڵه‌کان که‌ له‌ عێراق ده‌چێنرێت و ساڵانه‌ ملیۆنان هێکتار زه‌وی به‌ گه‌نم ده‌چێنرێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65351

Your Comment

You are replying to: .
captcha