بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی یەکشەمە 6ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 28ی تەمووزی 2019 کۆبوونەوەی ئەندامانی واژۆکاری ڕێککەوتنی ئەتۆمیی چوار کۆ یەک لە ڤییەنی پێتەختی وڵاتی نەمسا لە ئاستی جێگر وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە بەڕێوە چوو.
سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هێلگا شمید جێگری وەزیری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکەیان دەکرد.
عێراقچی لە دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند دیدارێکی ئیجابییان بووە و ئەنجامەکان باش دەبن.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی ناتوانم بڵێم هەموو کێشەکانمان چارەسەر کرد بەڵام بەڵێن و ئیلتیزامی باش دراون.
لەبارەی کەشتییە ئێرانییەکەوە کە لە گەرووی جەبەل تاریق دەستی بەسەردا گیراوە عێراقچی ڕایگەیاند ئەو کارەی بەریتانیا دزیی دەریایییە و بە مانای شکاندندی ڕێککەوتنی بەرجام دێت.
Your Comment