کوردپرێس: لهراگهیاندراوێكدا نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق بڵاوی كردهوه ئهمرۆ شهممه 27ى 7ى 2019 ، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەریی شاندێكی پەرلەمان و 10 پارێزگار و گەورە بەرپرسان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كوەیت.
ڕاگەیێندراوەکە راشیدهگهیهنن لە سەردانەكەیدا حهلبووسى چاوی دەكەوێت بە مەرزوق غانم هاوتا كوەیتیەكەی، و شێخ سوباح ئەحەمەد جابر سوباح میری كوەیت، و شێخ جابر موبارەک حەمەد سوباح سەرۆك وەزیران، و ژمارەیێک لە گەورە بەرپرسان و گفتوگۆ سەبارەت بە رێگەكانی وەبەرهێنانی ئەو پارانە دەكات كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخانكراوە لە كۆنگرەی كوەیت بۆ وڵاتە كۆمەكبەخشەكان.
لهبهشێكى دیكهى راگهیاندراوهكهدا هاتووه: ئەو سەردانە لە چوارچێوەی زنجیرەیێک سەردان و دیداری نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدایە و جەختكردنەوەیە لەسەر پتەوكردنی ئاسۆی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خواستەكانی هەردوو گەلی دراوسێ و برا بەدیدەهێنێت.
سەرچاوە: K TV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment