لەسەر داعشە بیانییەکان ڕێککەوتنی نهێنی لەنێوان عێراق و فەڕەنسا کراوە

بەشی جیهان- پێشتر عێراق سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ژماره‌یێک چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعشدا سه‌پاندبوو، كه‌ ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی فه‌ره‌نسییان هه‌بوو.

کوردپرێس: رۆژنامه‌ی ماتچ پاریس ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ رێككه‌وتنێكی نهێنی له‌ نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا كراوه‌ و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌غدا و هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كردووه‌.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان؛ رێککەوتنەکە بە نهێنی و لەنێوان دەزگای هەواڵگری و باڵیۆزخانەکانی هەردوو وڵات و بەبێ رەزامەندیی پەرلەمان ئەنجام دراوە، بۆ دادگایی کردنی چەکدارانی داعش لە بەغدا.

رۆژنامەکە هەروەها بڵاوی کردەوە؛ شەڕڤانانی کورد لە باکووری سووریا داوایان لە پاریس کردووە، بەرامبەر زیندانی کردنی هەر داعشێکی فەڕەنسی رۆژانە 23 دۆلاریان بۆ ئەژمار بکەن، چوونکە خۆیان چیتر توانای لە خۆگرتنی ئەو هەموو چەکدارە بیانییەی داعشیان نییە لە گرتووخانەکانیان، بەڵام پاریس هێشتا وەڵامی ئەو داواکارییەی نەداوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان؛ لەماوەی رابردوودا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش 13 چەکداری داعشی فەڕەنسی لە کوردستانی سووریاوە گواستوەتەوە بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی لەلایەن دادگاکانی ئەو وڵاتە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.

پێشتر، دادگای تاوانەکانی عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ نۆ چەکداری داعشی فەڕەنسی لە کۆی 13 چەکداری هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتە دەرکرد، کە سەرجەمیان لە ڕۆژهەڵات و باکووری سووریا لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە و لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا دەستگیر کرابوون و دواتر رادەستی حکوومەتی عێراق کرا بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65297

Your Comment

You are replying to: .
captcha