میرێکی نوێ بۆ ئێزدییەکان دادەنرێت

بەشی عێراق وه ەرێمی کوردستان- دوای حەوت مانگ لە کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان، مێرێکی نوێ بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان دادەنرێت.

کوردپرێس: سەرچاوەیێک لە ئەنجوومەنی باڵای رۆحانی ئێزدییەکان ڕاگەیاندووە لە نێوان بنەماڵەی ئێزدییەکان رێککەوتن ئەنجام دراوە کە حازم تەحسین کوڕی میری تەحسین بەگ وەکوو میری نوێی ئیزدییەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان دانراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی سەری لە ئێوارە لە پەرستگای لالش لە قەزای شێخان کۆبوونەویێک لە ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییەکان و ڕاوێژکارن ئیزدیان بەڕێوەبچێت بڕیار لەسەر حازم تەحسین بەشێوەیێکی فەرمی دەدرێت وەکوو میری ئێزدییان.

دوای هەڵبژاردنی میری ئێزدییان رۆژی شەممە لە پەرستگای لالش لە رێوڕەسمێکدا میری نوێی ئێزدییەکان دەست بەکاردەبێت.

جێگەی ئاماژەیە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ میر تەحسین سەعید عەلی بەگ میری ئێزدییەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و دوای چەند رۆژێک تەرمی ناوبراو هێنرایەوە هەرێمی کوردستان و لە مەراسیمێکدا لە ناحییەی باعەدری سەری قەزای شێخان بەخاک سپێردرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65290

Your Comment

You are replying to: .
captcha