كاڵن و جێفری پرسی پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارامیان تاوتوێ كرد

بەشی تورکیا- گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری كۆ بووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كاڵن و جێفری له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ته‌واوی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان و دوا پێشهاته‌كانی سووریا تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەروەها به‌ڕوونی جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا. هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ سه‌رتاسه‌ری سووریا، نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبج، كۆمیسیۆنی ده‌ستوور و چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سووریا له‌ چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادا تاوتوێ كراوه‌.

له‌ دیداره‌كه‌ی كاڵن-جێفریدا باس له‌وه‌ كرا كه‌ دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام 'له‌ سووریا' ته‌نها به‌ پلانێک ده‌گونجێت كه‌ چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیا ده‌سته‌به‌ربكات له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌ و شه‌فافیه‌ت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65269

Your Comment

You are replying to: .
captcha