بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیێكدا ڕایگەیاند: لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لە كێڵگە نەوتییەكانی عێراق بڕی 105 ملیۆن و 603 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، داهاتی ئەو بڕە نەوتەی هەناردەكراوە گەیشتۆتە 6 ملیار و 372 ملیۆن و 817 هەزار دۆلار.
بە وتەی عاسم جیهاد، كۆی گشتیی هەناردەی نەوت لە حوزەیرانی ڕابردوودا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە 101 ملیۆن و 705 هەزار بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەی كێڵگە نەوتییەكانی كەركووک 3 ملیۆن و 162 هەزار و 559 بەرمیل بووە، لە كێڵگەی گەیارەش 735 هەزار و 766 بەرمیل هەناردەكراوە.
وتەبێژی ئەو وەزارەتە ڕاشیگەیاندووە تێكڕای نرخی بەرمیلێكی فرۆشراو بە 60.347 دۆلار بووە، تێكڕای هەناردەی ڕۆژانەش لە بەندەرەكانی بەسڕەوە 3 ملیۆن و 254 هەزار بەرمیل و لە بەندەری جەیهانی توركیاوە 99 هەزار بەرمیل و لە كێڵًگەی گەیارەوە 24 هەزار بەرمیل هەناردە كراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment