وادەى هەڵبژاردنى رێکخەری گشتی و خانەى راپەڕاندنی گۆڕان دیاری کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان کۆتایى هات و تێیدا بڕیاردرا 14ی مانگى ئەیلوولى داهاتوو هەڵبژاردنى خانەى راپەڕاندن بەڕێوە بچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بووەوە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا رۆژى 14ى ئەیلوولى ئەمساڵ هەڵبژاردنى خانەى راپەڕاندن و رێکخەرى گشتى بەڕێوە بچێت.

بەپێی بڕیاری جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان، دواى بەڕێوەچوونى ئەو پرۆسەیە، لە قۆناغى دووەمدا دوەمین کۆنفرانسى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان دەبەسترێت.

بزووتنەوەی گۆڕان 10 ساڵ لەمەوبەر لە 25-7-2009دا درووست بوو، هەرچەندە جڤاتی نیشتیمانی پێشتر بڕیاری دابوو دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانس ببەستێت، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری دا مانگی ئەیلوول هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن بەڕێوە بچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65265

Your Comment

You are replying to: .
captcha