کوردپرێس:
عیرفان سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رزێڕێ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: ھه‌ر دوو حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و توركیا ڕێككه‌وتوون ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رزێڕێ بكرێته ده‌روازه‌یێكی بازرگانی و له ئێستادا جووڵه‌ی بازرگانی ده‌ستی پێكردووه چونكه پێشتر ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و ھاتوچۆ به‌كار ده‌ھات و ته‌نیا ھاووڵاتییان ده‌یانتوانی چه‌ند كیلۆیێک كه‌لوپه‌ل بگوازنه‌وه، ئێستاش ده‌روازه‌كه بازرگانییه و ھه‌رچه‌نده بزاوتی بازرگانی ھه‌بێت، له نێوان ھه‌ردوولادا ئاساییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رزێڕێ ده‌ڵێت: ئاسته‌نگی به‌رده‌م ده‌روازه‌كه نه‌بوونی ڕێگایێكی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی كامیۆن و بارھه‌ڵگران به‌كاری بێنن، به‌ڵام توركیا له نێو سنووری خۆی ده‌ستی پێكردووه و بڕیاره حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیش له ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕێوه تا ده‌گاته چیای مه‌تین بكاته رێگایێكی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ست به پڕۆژه‌كه بكرێت و له چیای مه‌تینیش له ڕێگه‌ی تۆنێلێكه‌وه ڕێگاكه زۆر نزیک ده‌بێته‌وه.
عیرفان سلێمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: به‌بازرگانی كردنی ده‌روازه‌كه سوودی زۆری بۆ ھه‌ردوولا ھه‌یه چونكه جووڵه‌ی بارزگانی له نێوان ھه‌ر دوو وڵات به‌رز ده‌بێته‌وه و ڕێگایێكی نزیكیشه بۆ زۆر ناوچه‌ی توركیا، ھه‌روه‌ھا بۆ ئه‌وانیش سوودی ھه‌یه چونكه ئه‌و پارێزگایانه‌ی نزیكن له سنوور ده‌توانن سه‌رزێڕێ به‌كار بێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment