به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا 92 هه‌زار ده‌نگی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری موحافیزه‌کاری وه‌ده‌ست هێنا و به شێوه‌ی فه‌رمی بوویه سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته.
دوای هه‌ڵبژاردنی جۆنسۆن وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا پیرۆزبایی له ناوبراو کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رکی نوێیدا.
ده‌قی نامه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ بۆریس جۆنسۆن:
به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن
پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان ئاراسته ده‌که‌م به بۆنه‌ی ههڵبژاردنتانهوه به سه‌رۆکی پارتی پارێزگاران. بێگومانم ئه‌زموون و سه‌رکردایه‌تیی به‌ڕێزتان زۆر گرنگ و سوودبه‌خش ده‌بن بۆ داهاتووی شانشینی یه‌کگرتوو.
هه‌رێمی کوردستان شانازی به په‌یوه‌ندییه‌کانییه‌وه له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌کگرتوو ده‌کات، هیوادارم له‌ژێر سه‌رکردایه‌تیی به‌ڕێزتاندا وه‌ک سه‌رۆکی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆكوه‌زیرانی شانشینی یه‌کگرتوو په‌یوه‌ندییه‌کان زیاتر پێشبکه‌ون.
ڕۆڵی به‌رچاوی شانشینی یه‌کگرتوو له پشتگیری و یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆر زۆر گرنگ ده‌نرخێنین. له‌ژێر سه‌رکردایه‌تیی به‌ڕێزتاندا، هه‌رێمه‌که‌مان هیوای به‌رده‌وامی به‌و پشتگیرییانه‌ی شانشینی یه‌کگرتووه بۆ پاراستی سه‌قامگیریی ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2019-7-23
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment