به‌ختیار شاوه‌یس: پارتی دژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق له‌ که‌رکووکه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی پارتی دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق له‌ که‌رکووک نیشان دا و دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی بایکۆت کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ختیار شاوه‌یس په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ‌په‌رله‌مانی عێراق گوتی: له‌ كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر كۆی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان فراکسیۆنی پارتی دانیشتنی په‌رله‌مانی جێهێشتووه‌ و ده‌نگی نه‌داوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای که‌رکووک.

ناوبراو وتیشی: سه‌ره‌ڕای بایکۆت‌کردنی دانیشتنه‌که‌ له‌لایه‌ن فراکسیۆنی پارتییه‌وه‌ دیکه‌ی په‌رله‌مانتارانی کوردستان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیان په‌سه‌ند كردووه‌.

هاوکات ڕزگار محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق گوتی:‌ به‌پێی هه‌مواره‌كه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ 1ی نیسانی ساڵی داهاتوو به‌ پارێزگای كه‌ركووكیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 22ی ته‌مووزی 2019 په‌رله‌مانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانه‌وه ‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65245

Your Comment

You are replying to: .
captcha