کوردپرێس: ڕێبوار كەریم مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویكردەوە: "گرنگترین بابەتی سەرەكیی رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی پێشمەرگە، بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە كە یەكەمیان گرفت لەو ژمارە پێشمەرگەیەی كە لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگریی عێراقدا جێدەكرێتەوە، بەردەوام بەغدا ژمارەی كەمی قبووڵ بووە و هەرێمیش ژمارەی زۆری داواكردووە، خاڵی دووەمیش پەیوەستە بە پڕچەك كردنی پێشمەرگە، كە پڕچەك كردن و ڕاهێنانیان دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی بەرگری، بەڵام بەغدا تا ئێستا لە نزمترین ئاستدا ئەو كارەی ئەنجام داوە".
ڕێبوار كەریم ئاشكراشی دەكات، خاڵی سەرەكی كێشەكە ئەوەیە كە بەغدا ئامادە نییە مووچەی تەواوی پێشمەرگە بدات، ئەمەش راستەوخۆ پەیوەندی بە دیاری كردنی ژمارەی پێشمەرگەوە هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە داواش دەكات، هەرێم بەخێرایی هێزی پێشمەرگە ڕێكبخاتەوە و لەسەر تەواوی مافەكانی پێشمەرگە ڕێكبكەوێت، دەشڵێت: "بەغدا داوای ئەرک لەپێشمەرگە دەكات لەبەرامبەر پێدانی مافەكانی، بۆیە دەبێت ئەركی پێشمەرگە دیاری بكرێت، هەر دواكەوتنێكیش لەڕێكخستنەوەی پێشمەرگە، كاریگەری خراپی دەبێت لە بەدەست هێنانی مافە دەستورییەكانیان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment