شاندی ئەمریکی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆ بوونەوە

بەشی تورکیا- جێمز جێفری نوێنەری تایبەتی ترەمپ لە کاروباری سووریا سەردانی ئەنقەرەی کردووە و لە درێژەی دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە سەرۆکایەتیی سدات ئونال جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێمز جێفری نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بۆ ماوەی 2 کاتژمێر و 50 خولەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە سەرۆکایەتیی سدات ئونال جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بوونەوە و باسیان لە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە دیدارەکەدا هەر دوو لایەنەکە لەبارەی دوا گۆڕانکارییەکانی سووریا و چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد. دامەزراندنی ناوچەی ئارام و نووسینی دەستووری بنەڕەتیی نوێی سووریا بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوون.

شایانی باسە هاوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا پێوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەنجام داوە و تەوەری سەرەکیی پێوەندییەکە پرسی ئیدلیب و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65227

Your Comment

You are replying to: .
captcha