وەزیری دەرەوەی تورکیا: بینیمان دوای سلێمانی، په‌كه‌كه‌ به‌ئاسانی چوه‌ هه‌ولێره‌وه‌

بەشی تورکیا- مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت "دوای سلێمانی، په‌كه‌كه‌ به‌ئاسانی چووه‌ هه‌ولێره‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ رێوشوێن هه‌یه‌ پێویسته‌ بگیرێنه ‌به‌ر. دروستترین رێوشوێنیش ته‌واو پاككردنه‌وه‌ی عیراقه‌ له‌ په‌كه‌كه‌".

کوردپرێس:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یێكی TGRT Haber TVدا و له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ كاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گرنگترین كاریش، كه‌ پێویسته‌ بكرێت بابه‌تی ئاسایشه‌.

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ عیراق له‌ په‌كه‌كه‌ پاك بكرێته‌وه‌ و وتی "دوایین جار وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی هاتن. كۆبوونه‌وه‌ی سێ كۆ سێمان ئه‌نجام دا. ئامانجی سه‌ره‌كیمان لێره‌دا واژووكردنی رێككه‌وتنێكی هاریكاریی ئه‌منییه‌. پێش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمارمان بۆ عیراق كه‌ ئه‌مساڵ ئه‌نجامی ده‌دات ده‌مانه‌وه‌ت بگه‌ینه‌ كۆتایی ئه‌وه‌. له‌ قۆناغی داهاتودا ئێمه‌ش سه‌ردانمان ده‌بێت بۆ عیراق".

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو باسی له‌وه‌ش كرد پێویسته‌ به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن و وتی "ئه‌مریكاش ده‌ڵێت لێره‌ پشتیوانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ بابه‌ته‌كانی به‌شكردنی هه‌واڵگری و بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا كه‌موكوڕی هه‌یه‌. دوایین جار شه‌هیدێكمان دا. بینیمان كه‌ دوای سلێمانی په‌كه‌كه‌ به‌ئاسانی چوه‌ هه‌ولێره‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ رێوشوێن هه‌یه‌ پێویسته‌ بگیرێنه‌به‌ر. دروستترین رێوشوێنیش ته‌واو پاككردنه‌وه‌ی عیراقه‌ له‌ په‌كه‌كه‌".

News Code 65217

Your Comment

You are replying to: .
captcha