ڕووسیا: دانیشتنی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام بەڕێوە دەچێت

بەشی ئێران- جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند هەفتەی دابێ کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەنا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سێرگئی ڕیابکۆڤ بریکاری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند هەفتەی دابی کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە شاری ڤیەنی پێتەختی وڵاتی نەمسا بەڕێوە دەچێت.

بریکاری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا زیادیشی کرد ئەو کۆبوونەوەیە لە ئاستی بەڕێوەبەرانی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە ئەوەی ئاشکرایە کۆبوونەوەکە پێش 10ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 1ی ئاب بەڕێوە دەچێت بەڵام ڕۆژی کۆبوونەوەکە تا ئەم کاتەش ئاشکرا نەکراوە.

News Code 65213

Your Comment

You are replying to: .
captcha