وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشەی کردنەوەى دەرگای کۆچبەران بەرەو ئەورووپا دەکات

بەشی تورکیا- وه‌زیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند ئەورووپا لە پرسی کۆچبەراندا تورکیای بە تەنها جێهێشتووە، ئەگەر تورکیا دەرگای کۆچبەران دانەخات، هیچ حکوومەتێکى ئەورووپا شەش مانگ بەرگە ناگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلێمانی سۆیلۆ، وەزیرى ناوخۆی تورکیا لە کۆبوونەوەیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا له‌ ئیزمیر ڕایگەیاند "تا ئێستا 337 هه‌زار سوری گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و لێشاوه‌ش به‌رده‌وامه‌".

سلێمانی سۆیلۆ وتیشی، لە كۆچی قاچاخ كه‌ به‌ زمانی یاسایی پێیده‌ڵێن "كۆچی نایاسایی" تراجیدیا روویداوه‌ و ڕایگەیاند: بابه‌تی كۆچی نایاسایی هیچ په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیا و سیاسه‌تی كۆچه‌وه‌ نییه‌، بابه‌تێكه‌ به‌ ته‌واوی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌ روویداوه‌، هه‌ڵبژاردنی وڵاتی ئێمە وه‌ک كورتبڕترین رێگا له‌ لایه‌ن كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كانی وڵاتانه‌وه‌ پرسێكه‌ توركیا به‌ جدی رووبه‌ڕووی بووەتەوە".

ناوبراو ڕاشیگەیاند توركیا بابه‌تی كۆچی قاچاغ ده‌گه‌یه‌نێته‌ شوێنێک، ڕوونه‌ كه‌ ئه‌ورووپا له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌نیای كردووین، ئه‌گه‌ر توركیا پێداگرانه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ڕێوه‌ نه‌بات ئه‌وا هیچ حكوومه‌تێكی ئه‌ورووپا شه‌ش مانگ به‌رگه‌ ناگرێت. گه‌ر ده‌یانه‌وێت با تاقی بكه‌ینه‌وه‌.

سەرچاوە: دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65195

Your Comment

You are replying to: .
captcha