سه‌رچاوه مه‌یدانییه‌کان به ئاژانسی کوردپرێسیان وت: سوپای تورکیا پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ک هه‌فته له وه‌رگرتنی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی ئاریشه‌ی جه‌نگی له درێژاییی سنووره‌کانی باکووری سووریا زیاتر کردووه.
شۆرش ئێمی فه‌رمانده‌یێکی یه‌په‌گه له سنووری سرێکانی ده‌ڵێت: سوپای تورکیا هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی قورسی زیاتری به‌ره‌و سێ ناوچه‌ی سرێکانی، گرێسپی و کۆبانێ جووڵاندووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل باس له‌وه ده‌کات که تورکیا هه‌ر جۆره داپه‌ڕێکی گریمانه‌کراوی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات و تێده‌کۆشێت ڕێگای نێوان باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ببڕێت و به‌و کاره‌ش په‌یوه‌ندیی کورده‌کانه‌وه به یه‌کتره‌وه بپچڕێنێت و بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌نگاو له‌و ناوچانه هه‌ڵده‌نێت که حه‌شیمه‌تێکی زیاتر جگه له کوردی تێدایه.
ئاژانسی کوردپرێس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان و هه‌واڵنێرانی ناوچه‌که ئه‌نجام داوه و پێیان وایه که سوپای تورکیا ژماره‌یێکی زۆر ده‌بابه و زرێپۆشی به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه جووڵاندووه و پاش وه‌رگرتنی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی جووڵه‌کانی سوپای تورکیا زیادی کردووه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که له زۆربه‌ی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هێزه‌کانی ئه‌مریکا و گرووپی ناسراو به هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش بنکه‌ی سه‌ربازییان هه‌یه.
هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌کانی تورکیا له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌بێت که بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژه گرووپی مه‌ده‌نیی ناوچه سنوورییه‌کانی کۆبانێ له ڕێگای هه‌ڵدانه‌وه‌ی خێوه‌ت و ڕاگه‌یاندنی بزاڤی "قه‌ڵغانی زیندوو" ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان به هه‌ر جۆره هێرشی گریمانه‌کراوی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا ده‌ربڕیوه.
جووڵه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای سووریای دیموکرات ئاماژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه گریمانه‌کراوه‌کانی سوپای تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کردبوو و به هه‌واڵده‌ریی BBCی تورکی ڕاگه‌یاندبوو: ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و عه‌فرین وه‌ک یه‌ک نیین و له زه‌وین تا ئاسمانه‌وه جیاوازییان هه‌یه. فاکته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌نینه لاوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا ده‌ست پێبکه‌ین دۆخه‌که زۆر جیاواز ده‌بێت. شه‌ڕێک ده‌ست پێده‌کات که چه‌ندین ساڵ ده‌خایێنێت. ئێره ناوچه‌یێکی به‌رفراوانه. ئێمه بڕیارێکی ستراتێژیکمان له عه‌فرین گرته‌به‌ر و ویستمان شه‌ڕ ته‌نها له عه‌فریندا بێت. به‌ڵام لێره {ڕۆژهه‌ڵاتی فورات} به‌و شێوه‌یه نابێت. ئه‌گه‌ر سوپای تورکیا هێرش بکاته سه‌ر هه‌ر ناوچه‌یێکی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌وا شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یار ڕوو ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment