کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتوون ڕۆژی شه‌ممه 20ی ته‌مووزی 2019 وه‌جبه‌ی نوێی پاڵپشتیی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریکا بۆ هه‌سه‌ده له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه گه‌یشته خاکی سووریا و به‌ره‌و ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و هێزه له باکووری سووریا ڕۆیشتووه. ئامانج له ناردنی ئه‌م کاروانه سه‌ربازییه پشتیوانی له هێزی سووریای دیموکرات دژی شانه‌ی نوستووی داعش ڕاگه‌یێندراوه به‌ڵام ناردنی ئه‌و کاروانه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریکا هاوکات بووه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی جووڵه‌ی تورکیا له سنووره‌کانی سووریا که سه‌رنجی میدیاکانی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشاوه.
له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ته‌له‌فزیۆنی NTV بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 21ی ته‌مووزی 2019 سوپای تورکیا کاروانێکی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی هێزی زرێپۆشی 20ی شانلی ئۆرفا به‌ره‌و سنووره‌کانی سووریا جووڵاندووه که کاروانه سه‌ربازییه‌که ده‌بابه و تۆپی جه‌نگی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی له‌خۆ گرتووه و به‌ره‌و هه‌نگی سنووری 3ی ئاکچال چووه و له‌و ناوچه سنوورییه جێگیر بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment