بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە هۆی ئەو رێكارانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتە بەر كە مۆڵەت بە هەموو كرێكارێک نادات بێت بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەت بۆ ئەو كارانەی كە خەڵكی خۆمان دەیكەن، هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هەرێمی كوردستان كەمی كردووە".
حیتۆ ڕاشیگەیاند: "لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا تەنها سێ هەزار كرێكاری بیانی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، كە ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو رێژەكەی كەمترە، لەم ژمارەیەشدا تەنها 11% كرێكاری پڕۆژەن و 89%ـەكەی دیكە كاری خاوێنكردنەوەی ماڵان دەكەن، كە خەڵكی لای خۆمان نایكەن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment