به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌باره‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌مدواییه‌ی خۆی که له دادگه‌ی 19ی ئه‌نقه‌ره و له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی زیندانی سینجانی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه چوو ئاماژه‌ی به‌و بابه‌ته کرد که دادستێنی دۆسیه‌که پیتی ئینگلیزی وشه‌کانی کورد و کوردستانی به پیتی بچووک نووسیوه (له زمانی ئینگلیزی‌دا ده‌بێ ده‌ست‌پێکردنی هه‌ندێک ناوی تایبه‌ت وه‌ک کورد یان کوردستان به پیتی گه‌وره‌ی "ک" بێت) و ڕای‌گه‌یاند: دادستێن وشه‌کانی کورد {Kürt} و کوردستان {Kürdistan}ی به پیتی بچووکی {k} نووسیوه. ئه‌م بابه‌ته بۆ بچووک‌کردنه‌وه‌ی وشه‌کان به‌و شێوه‌یه نووسراوه و ده‌ریده‌خات دادستێنه‌که تا چ ڕاده‌یێک داوه‌ری له‌باره‌ی بابه‌ته‌که ده‌کات و ڕوانینێکی سیاسی به‌و دۆسیه هه‌یه. هه‌ندێک که‌س له کاتێکدا ئێمه وشه‌ی کورد و کوردستان به‌کار ده‌هێنین ناتوانن ته‌حه‌مولی بکه‌ن و ئه‌م دادستێنه له‌و که‌سانه‌یه که ته‌حه‌مولی بیستنی وشه‌ی کورد و کوردستانی نییه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕای‌گه‌یاند: من کوردم و وڵاتم کوردستانه. ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که هه‌بوونی خۆم له کاتێکدا وه‌بیر ده‌هێنمه‌وه که ئێوه به من ده‌ڵێین کورد نیم. زیاتر له‌وه‌ش مرۆڤ‌بوونم وه‌بیر ده‌هێنمه‌وه. به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی که ئێوه به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ من ده‌که‌ن من نه‌ک هه‌ر به پیتی گه‌وره‌ی سه‌ره‌تای وشه به‌ڵکوو به سه‌رجه‌م پیته گه‌وره‌کان ده‌خوێنمه‌وه: من کوردم و وڵاتم کوردستانه. وشه‌ی کوردستان نه‌ک هه‌ر به پیتی یه‌که‌م به‌ڵکوو به سه‌رجه‌م پیته گه‌وره‌کان ده‌نووسم.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment